ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “سامان ئەسڵانی” تەمەن ٣٠ ساڵ، لە گەڕەکی نایسەر شاری سنە (سنندج) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکە و دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران کەلوپەلی تایبەتی ئەو هاووڵاتییەیان پشکنیوە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ع – ر


