تاران؛ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگایی کردنی پەرهام پەروەری لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانە گشتگیرەکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، دانیشتنی دادگایی کردنی پێڕاگەیشتین بە تۆمەتەکانی پەرهام پەروەری ٢٥ساڵ تەمەنی خەڵکی سەقز و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانە گشتگیرەکان لە دادگای ئینقلابی تاران بەڕێوەچوو.

ئەم هاوڵاتییە لە ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان لە تاران دەستبەسەر و بۆ زیندانی فشافوویە ڕاگوازرا و لە کۆتاییدا ٢٠ئ خاکەلێوەی ئەمساڵ بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا.

دانیشتنی دادگایی کردنی ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی محاربە و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بەڕێوەچوو و دادوەری دادگا بە بنەماڵەی پەرهام پەروەری ڕاگەیاندووە کە لە ماوەی دوو حەوتووی داهاتوو حوکمی ناوبراو ڕادەگەیەنرێ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *