سەلاسی باوەجانی؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزەکانی سپای پاسداران

ک.م.م،ک:

بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٢١ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی خالید سەداقەت خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە نێزیک ڕێڕەوی ئەزگەلە ــ شێخ سەلە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران پێی ڕاستی فیشەکی بەرکەوت و برینداربوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو هیچ چەشنە بار و کۆڵێکی پێنەبووە.

شیاوی باسە، ئەم کۆڵبەرە بەهۆی قوڵی برینەکەیەوو بۆ نەشتەرگەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەدائینی تاران کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *