ک.م.م.ک:
بە گوێرەی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، خوێندکارێکی دەرچووی بەشی ژنێتیک و بیۆلۆژیکی زانستگای ورمێ بە ناوی “سولماز حەسەن زادە وەردانی” خەڵکی سەڵماس پاش ئاشکرابوونی کە لە ناڕەزایەتیە گشتگیرەکان دا لە ورمێ بەشداری هەبووە، بە هۆی گوشاری سەخت ولە ڕادە بەدەری هێزە ئەمنیەتی و سەربازیەکانی حکوومەتی ئێران بۆ سەر خۆی و بنەماڵەکەی لە شاری سەڵماس و ورمێ لە رووی ناچاری زێدی خۆی بەجێ هێشت و ڕووی لە هەندەران کرد.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو لە کاتی خوێندکاریش دا لە زانکۆ، بە هۆی چالاکیەکانی لە ژێر چاوەدێری چڕی حەراسەتی زانکۆ دابوو.
جێگای باسە کە، لە دوای دەرچوونی ئەم هاوڵاتییە لە کوردستان، بنەماڵە نابراو لە لایەن بنکە ئەمنییەتییەکانی رژیمی ئێرانەوە چەندین جار بانگهێشت و لێکۆڵنەوەیان لەسەر کراوەو هەڕەشەیان لێ کردوو کە کچەکەان بەهەر چەشنێک بووە بگەڕێننەوە و رادەستی سیستەمی دادوەری ئێرانی بکەن
ع – ر


