دۆزینەوەی تەرمی هاوڵاتییەک لە بەنداوی داڵاهۆی کرماشان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی هەینی١٨ی خاکەلێوەی٢٧٢٣ی کوردی، تەرمی هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەمەد سلێمانی، ٣٥ساڵ تەمەن و خەڵکی جوانڕۆ لە بەنداوی داڵاهۆی کرماشان دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاوڵاتییە دە ڕۆژی بەرێ لە ماڵەکەی خۆی لە جوانڕۆ چووەتە دەرەوە و تەرمی ناوبراو ڕۆژی هەینی لە بەنداوی داڵاهۆ دۆزراوەتەوە.

شیاوی باسە بەپێی ئاماژە و شایەتحاڵەکان ئەم هاوڵاتییە بە بۆنەی گرفت و کێشەی بەماڵەیی خۆی کوشتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *