ئەفشین عەبدی سزای دوو ساڵ و ۱۱ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک؛
بەپێی ڕاپۆرتەکان هواوڵاتییەکی بەناوی ئەفشین عەبدی تەمەن ۳٤ ساڵ و خێزاندار و خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ۱۰۱ی دادگای ئینقلابی ئێران لە بۆکان بەتۆمەتی شێواندنی سیستمی گشتی و سوکایەتیکردن بە ڕێبەری باڵا و شێواندنی ڕای گشتی سزای دوو ساڵ لە ۱۱ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

جێی ئاماژەیه ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی جەماوەریدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەماڵی باوکی دەستبەسەرکرا و دوای هەفتەیەک بە بارمتە ئازادکرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *