دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی دیکەی کوردستانی لەلایەن حکوومەتی ئێران


ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی کیمیا وەهابی فەر، مەیسەم مەلاوەیس و ئیدریس نەسروڵڵاپوور، لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئیدریس نەسروڵاپوور، خەڵکی دیواندەرە، ڕۆژی شەممە۳ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەروەها ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۲ی بەفرانبار، مەیسەم مەلاوەس، خەڵکی گوندی زەکی بەگ-ی سەر بە دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

جێگای ئاماژە پێکردنەوەیەکە کیمیا وەهابی فەر، چالاکی مەدەنی و خەڵکی شاری سنە، هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی چاکسازی(کانون اصلاح و تربیت) شارەکە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *