سنه؛ دەسبەسەرکردنی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کلتوری و کۆمەڵایەتی نۆژین

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی هەواڵەکانی گەیشتوو، یەکشەممە رێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە، ئیدریس مێنبەری چالاکێ مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی کلتوری و کۆمەڵایەتی نۆژین یان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

بە پێی هەواڵەکە، ئەو چالاکوانە مەدەنییە لە ماڵەکەی خۆیدا بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکان دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، هێزە ئەمنیەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە ناو ماڵەکەیان پشکنی و دەستیان بە سەر لەپ تاپ و هێندێک کەرەسەی تر دا گرت و بردیان.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *