ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکە، دووشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، دامەزراوەکانی ئێران بۆ وێنە سەرۆکی ئیدارەی ڕێگەوبانی شاری پاەە و سەیفوور غوڵامی ئەندامی ئیتلاعاتی دەرەوەی سنوور، لەڕێی نامەوە هەڕەشەیان لە خاوەنی بارهەڵگرە مانگرتووەکان کردووە لەو شارە و گوشاریان خستوونەسەر بۆ ئەوەی کۆتایی بە مانگرتن بێنن.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دامەزراوەگەلی حکوومی هەڕەشەیان لە خاوەنی بارهەڵگرەکان کردووە کە پشکی گازۆڵیان دەبڕن و کارتی سووتەمەنیان لەکار دەخەن.
شیاوی باسە، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی گشتی لە کوردستان و ئێران نێزیک بە ١٢٠ بارهەڵگر لە شاری پاوە دەستیان داوەتە مانگرتن.
ق.ش


