ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی “ئەمیر شەهابی” کرێکاری نانەوایی لە شەقامی ژاندارمری لەبەردەم قایمقامەتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بەپێی بەدواداچوونەکان تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش


