کوژرانی هاووڵاتییەک لە شاری سنە

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “داریووش عەلیزادە ” لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە کوژرا.

پێویستە بگوترێ کە، ئەم هاووڵاتییە لە ناو ماشێنەکەی خۆی دا کوژراوە،لە کاتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی جەماوەری بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *