پاوە؛ دەستبەسەری٣ هاوڵاتی و دەستبەسەری دووبارەی هاوڵاتییەکی دیکە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی، سێ هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی؛ محەممەد فەتحی، شایان فەتحی و وەحید ئەنساری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی دیزەڵاوای ئێران لە کرماشان ڕاگوازراون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هاوڵاتییەکی دیکە بوناونیشانی ئایدا دەروێشی شەوی دووشەممە ١١ی ڕەزبەر، خەڵکی پاوە، بۆ جاری دوویەم لە ناڕەزایی دەربڕینەکان دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە ئەم خاتوونە چالاکە، پێشتریش هەر لەڕەوتی خۆپیشاندانەکان دەستبەسەر و بە لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوەیی ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *