دێواندەرە: سێ مامۆستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەرکران

ک.م.م.ک

سێشەممە 4ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران سێ مامۆستایان بە ناوەکانی “موحیەدین کەریمیان”، “ئەسعەد عەلەوی” و “کۆرۆش بابامورادی” لە کاتی دەرچوون لە بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە(آموزش و پرورش)ی دیواندەرە، دەسبەسەر و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی وەبیرهێنانەوەیە که ڕۆژی 4ی گەلاوێژ مامۆستایانی دیواندەره له بەرامبەر دەستبەسەرکردنی هاوپیشەکانیان، ئومێد شاه محەمەدی، هیوا قورێشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەمەدزادە لەبەردەم بەشی پەروەردە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێکخستبوون، کە هێزە ئەمنییەکان بە توندوتیژی و سووکایەتییەوە هەوڵی بەلاوە پێکردنی فەرهەنگیان و خانەوادەی مامۆستایانیانی بەندکراو کردبوون.
جێی ئاماژەیه که لە ڕێکەوتی 25ی جۆزەردانی ئەمساڵ، چوار ئەندامی دەستەی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون و تائێستا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە سنە ڕاگیراون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *