دۆخی تەندروستی زیندانیەكی سیاسی كورد مەترسیدارە

عومەر مونەجمی راد زیندانی سیاسی كورد لە دۆخێكی نالەباری جەستەیی دا بە سەر دەبا و بەرپرسانی زیندان رێگری دەكەن لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە

ئبە پێی هەواڵێك كە بە ناوەندی هەواڵی کومه له ی مافی مروفی کوردستان   گەیشتووە، عومەر مونەجمی راد زیندانییەكی سیاسی كورد كە لە زیندانی شاری مەهاباد دەستبەسەرە دۆخی تەندروستی مەترسیدارە و بەرپرسانی زیندان خۆیان دەبوێرن لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە.

ئەو زیندانیە سیاسیە كوردە كە ماوەی ٥ ساڵە لە زیندانی شاری مەهاباد بە سەر دەبا لەو ماوەیەدا تووشی چەندین نەخۆشی جەستەیی و روحی بووە و ئەوە لە حاڵێكدایە كە مافی مەرەخەسی و ئازادی بە مەرجیشی لێ زەوت كراوە.

شایەنی باسە، عومەر مونەجمی راد زیندانی سیاسی كورد، لە دایكبووی ١٣٥١ و خەڵكی میراوێێ سەر بە شاری سەردەشتە كە رەزبەری ساڵی ١٣٩٠ لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستگیر و پاشان لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكوم كرا و ئێستاكە زیاتر لە ٥ ساڵە لە زیندانی شاری مەهاباد دەستبەسەرە و سەرەڕای تێپەركردنی بەشێكی زۆر لە حوكمەكەی مافی مەرەخەسی و ئازادی بە مەرجی لێ زەوت كراوە.

کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان