مەریەم سادقی، چالاکوانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی، بە ساڵێک زیندانی سزا درا

ک.م.م.ک:
دوشەممە 27ی بەفرانباری 2721ی کوردی،مەریەم سادقی، چالاکوانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی شاری سنە بە تۆمەتی “پروپاگەندەی دژ بە حکوومەت” لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شارەکە بە ساڵێک زیندانی سزا درا.

جێی ئاماژەیه که له ڕێکەوتی یەکی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە تۆمەتی بەئامادەبونی لەخاکسپاردنی زاهید مورادیانی خەسووی و خوێندنەوەی پارچە شیعرێک لە وەسفی دایە ئاسیە عەزیمی لەلایەن هێزە هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەم چالاکوانی کرێکاری لە ڕێکەوتی 12ی هەمان مانگ بە دانانی بارمتە بە ئاوایەکی کاتی لە زیندانی ئێران لە سنە ئازاد کرا.

شایانی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەری دا لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی، دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *