KMMK:
دانیشتنی دادگەی تاوتوێ کردنی شارۆمەندێک بە ناوی« موحەمەد سادق ئەحمەدنیا» خەڵکی شاری سنە بەبێ ئامادەبوونی ناوبراو لە دادگەی ئینقیلابی ئێران لەم شارە بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە رێکەوتی ١٠ گەلاوێژی ئەمساڵ، ناوبراو لەسەر تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بە تۆمەتی « سووکایەتی کردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیشلامی» لەلایەن دادگەی ئینقیلابی ئێرانەوە لە شاری سنە داوا کرابوو.
جێگای بیرھێنانەوەیە کە، موحەمەد سادق ئەحمەدنیا ل ساڵەکانی ٢٧١٢ و ٢٧١٤ی کوردی چەندجار دەستبەسەر کراوە لێپرسینەەەی لێکراوە و لەو کاتەدا بە ھۆی ئەشکەنجەوە تووشی کێشەی بڕبڕەی پشت ھاتبوو.
ھەروەھا ئەم شارۆمەندە، لە ساڵی ٢٧١٩ بە تۆمەتی « سووکایەتی کردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی» سزای ٢ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
موحەمەد سادیق ئەحمەدنیا بەشێک لەم سزایەی لە بەندیخانە بەسەر برد و لەئێستادا لە دەرەوەی بەندیخانە لەژێر چاوەدێری پزشکیدایە.
س.ر


