دەستبەسەری و گواستنەوەی مامۆستایەکی قوتابخانە بۆ زیندانی بجنوورد

KMMK:

یەکشەممە 21ی خەرمانانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی خۆراسانی شوماڵی بە ناونیشانی”یەعقووب یەزدانی”مامۆستای قوتابخانە و هەروەها ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی پیشەیی فەرهەنگیان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەردان بۆ بەشێ جێبەجێکاری حوکمەکانی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە بجنوورد دەستبەسەر و بۆ زیندانی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە و بە پێی کوتەی شۆرای هاوئاهەنگی ڕێخراوە پیشەییەکانی فەرهەنگیانی ئێران، ناوبراو بە مەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەیەکی دیکە سەردانی بەشی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادگای حکوومەتی ئێرانی لە بجنوورد کردبوو، بەڵام ناوباویان لە بریتی تۆمەتێکی دیکەی کە” تێکدانی ئاسایشی گشتی” ناو لێبراوە، دەستبەسەر کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *