کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە سنوریەکانی ئێران بریندار کرا

KMMK:
دوو شەممە 27ی گوڵانی 2721ی کورد، کۆڵبەرێک بە ناوی «یۆسف ئەمینی» خەڵکی گوندی نەنۆڕی سەر بە شاری بانە بە ھۆی تەقەی ھێزە سنوریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە، بریندار کرا.
بە پێی راپۆرتەکە: کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنوری شاری بانە لەگەڵ باشوری کوردستان دەکەونە بۆسەی ھێزە سنوریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەم ھێزە راستەوخۆ تەقە لەم کۆڵبەرانە دەکەن و بەو ھۆیەوە ئەم کۆڵبەرە بە سەختی بریندار دەکرێت.

بە پێی زانیاری گەیشتوو: ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بانە براوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *