۷۰ کەس لە کرێکارانی چاند و پیشەی مهاباد لەکار دەرکران

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە ، ۷۰ کەس لە کرێکارانی مانگرتوو  لە سەنتەری چاندو پیشەی مهاباد لە کارە کانیان وەدەر نران.

کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئەم سەنتەرە بە ناردنی ئاگادارییەک بۆ هاریکاری پارێزگا و قایمقام و چاندو پیشە و شۆرای ئیداری شار ، جەختیان کردۆتەوە کە هەموان باش دەزانن کە گردبونەوەکەی ئێمە و خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان و کرێکاران ، کۆبونەوەیەکی سنفی و مافخوازی بووە و لە بەردەم کارگەو پیشەکەی خۆییاندا بوەو کێشە و بەربەستمان بۆ هیچ کەس و ناوندێک چێ نەکردوە تاوەکو بۆ کۆ کردنەوەی ئەم مانگرتنە پێویست بە هێنانی هێزی ئینتزامی وئەمنیەتی بکات.

لە درێژەدا باس لەوە دەکرێت کە سەرجەم ئەندامانی کارگە لە حەوتوی پێشوەوە یانێ لە ڕۆژی پێنج شەمە ۷ی گەلاوێژەوە ، بە ئەرێنی کردنی دەسپێکی قەسابخانەی پیشەیی ، کۆتایی بە مانگرتنەکەیان هێنا و نییەت پاکی خۆیان نیشان داوە و سەلماندویانە کە لە گەڵ دانوساندان.بەڵام وێدەچێت بەرەکەت و سازشی سەرەتایی مقاولی نوێ ، پێش لە هاتنی بۆ ئەم سەنتەرە ، وەدەرنانی ۷۰ کەس لەو کرێکارانە بوە ئەویش بەو پێشینە زۆرەوە کە هەیان بوە لە فازی یەکدا و هەر ئێستاش زیاتر لە ۷۰ لە سەدی کرێکاران بە موچە دوا کەوتوەکانی خۆیان نەگەیشتوون.

بە وتەی یەکێک لە کرێکارانی شەریکەگەلێک کە ئەم سەنتەرەیان پێ سپێردراوە ، کومپانیاگەلێکی نامۆن و خۆجەیی نین و هەر بۆ وەچنگ هێنانی پوڵ و پارە زۆرتر ئەم سەنتەرەیان هەڕاج کردوە وسامانێکی زۆریان خڕ کردۆتەوە. تەنانەت موچەی ۱٤مانگ کرێکارانیان نەداوە و لە کۆتاییدا ،سەرەتای کاری شەریکەو سەرمایەدارانی نوێ لە چاند و پیشەی مهابادا ئەم سەنتەرەیان وەرگرتوە و بە پێدانی بەڵێنی موچەو مافی کرێکاران ، مانگرتنەکەی کرێکارانیان پێدانی موچە کانیشیان کۆتایی پێ هێنا و پێیانیان نەدا.

پێویستە وەبیری بێنینەوە کە لە پێدانی  سەنتەری پیشەیی لە ساڵی ٨٦دا بە بەشی تایبەتی ، کێشەی کرێکاران لەم سەنتەرەدا دەستی پێکردوە و دۆخەکە ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ زیاتر دەبێت و هەر بەو بۆنەوە ۲۷ی جۆزەردان نزیک بە ۲۰۰کەس لە کرێکارانی سەنتەری چاند و پیشەی مهاباد دەستیان دایە ناڕەزایەتی دەربڕین لە مەڕ دوا کەوتنی موچەکانیان و لە بەر درگای هاتنەوە ژورەوەی سەنتەرەکەدا خەیمەیان لێداو تا ۱۲ گەلاوێژ درێژەی هەبوو

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان