بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەێشتوە، لە کاتژمێر ٠٦:٣٥ی ئەم ئێوارەیەوە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکییە، چیای گارەی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و بناری قەندیل بۆمباران دەکەن.
بەهۆی بەردەوامبوونی بۆمبارانەکەوە کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە، زەرەرو زیانە گیانی و ماددییەکان نەزاندراوە.
شایانی باسە لە دوای کودتا و گرژی وئاڵۆزیەکانی وڵاتی تورکییە، بۆردمان کردنی بناری قەندیل و تۆپباران کردنی ناوچەی سیدەکان لە باشوری وڵات بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوی لە زیادی کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


