مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنەخوار لە بەرزاییەکانی تەتە

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە ۲۶ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێکی گەنج بەناونیشانی «جەماڵ بالکی» خەڵکی گوندی «بالک» ی سەر بە شاری کانی دیناری مەریوان بە گرانی بریندار بووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان کەوتۆتە خوارەوە و بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە لە لایەن خەڵکی ناوچەکە و کۆڵبەرانی دیکەوە بۆ ناوەندی دەرمانی مەریوان گوازراوەتەوە.

بە پێی ئامارەکانی KMMK لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم کۆڵبەرەوە ۷ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار بووە و یەکیش کوژراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان