KMMK:
پێنج شەممە ۱۹ی بەفرانباری ۲۷۱۹ کوردی لە دو هێرشی جیاوازی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردەشت و چاڵدران دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی شوان عەبدولاهی و مەحەمەد مەراز بریندار بوون.
شوان عەبدولاهی لە سەردەشت دەکەوێتە کەمینی هێزە سەربازییەکانی حکومەتی ئێران و لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزە سەربازییانە بریندار دەبێت.
لە چاڵدران و لە نزیک گوندی مادلو، مەحەمەد مەراز دەکەوێتە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئاکام دا بریندار دەبێت.
بە پێی زانیارییەکانی KMMK, مەحەمەد مەراز لە ناحیەی پشت و ڕان بە خەستی بریندار بوون و ڕاگوێزیی نەخۆشخانە لە باکووری کوردستان کراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا سێ کۆڵبەر بریندار بوون کە لە هەژمار کردنی ئەو دو کۆڵبەرە رێژەیان دەگاتە پێنج کەس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


