برینداربوونی هاوڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین

KMMK:

لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ” عوسمان ڕۆستەم زادە” کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی شمشێر سەر بە شاری پاوە لەمسنووری شۆشمێ بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم مینە لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە چێنڕاوە و ناوبراو بە هۆی گرانی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری کرماشان کراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم ڕووداوەوە ۷ هاوڵاتی بریندار هاوڵاتیێەک کوژراوە و ۹ کۆڵبەر بریندار و کۆڵبەرێکیش کوژراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان