وەزیری پەروەردە و فێرکاری :خوێندنی قوتابیانی پێڕەوی ئایینە نافەرمییەکان قەدەغەیە

KMMK:

موحسین حاجی میرزایی وەزیری پەروەردە وفێرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوڕۆ چوارشەممە ۲۰ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی ، ووتوویەتی کە :” گەر قوتابیان ئاشکرای بکەن کە پێڕەوی ئایینگەل دیکەن جگە لە ئایینە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، خوێندنی ئەوان لە قوتابخانەکان قەدەغەیە.”
پێشووتریش بەهاییەکان، ئێزدیەکانو تەنانەت ئەوانەی بەم زوانە ڕوویان لە ئاینی سریانی کردووە لە خزمەتگوزاری و کاری فەرمی بێبەری بوون.

شیاوی باسە ئایینە فەرمییەکانی دیکە لە کۆماری ئیسلامی ئێران جگە لە ئاینزای شیعە لە گەڵ زۆر تەنگ و چەڵەمە و ئاستەنگی خوێندن ڕووبەڕوو بوونەتەوە.

قەدەغە کردنی خوێندنی قوتابیانی پێڕەوی ئایینە نافەرمییەکان لە درێژەی سیاسەتگەلی فاشیستی حکوومەتی ئێرانەوە هەڵدەقوڵن کە هەوڵ دەدات هەموو نەتەوە نکۆڵی لێکراوەکان لە ژێر ناوی یەک کەلتوور،زمان، ئایین وئایدۆلۆژیا بتوێنێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان