KMMK:
بە پێی بڵاوکراوەیەکی هەواڵنێریی فڕانسە کە لە گەڵ دووکتۆر زەید ئەلیۆسف پێکی هێناوە ڕایگەیاند : ئاسەواری تەرمی ۷۰ کەس کە هەمووی بریتیە لە ژن و منداڵ لە ناوچەی تەلشیخیە لە باشووری سەماوە نیزیکی سنووری وڵاتی عەرەبستان دۆزراوەتەوە. بەپێی ووتەکانی ناوبراو هەمووی ئەو کەسانە کورد ن و ئاسەواری ئەو کوژراوانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹٨٨، هەروەها ڕاشیگەیاند ئەنفال کراوان ئاسەواری گولـلە بەسەریانەوە دیارە.
جێگای ئاماژەیە لە ساڵەکانی نێوان ۱۹٨۵ تا ۱۹٨٨ لە لایەن سەدام حووسێن سەرۆکی ئەو کاتەی وڵاتی ئێراق زیاتر لە سەدوهەشتا هەزار مرۆڤ لە باشووری کوردستان ئەنفاڵ و بێ سەر و شوێن کران.
بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوەی ناودەوڵەتی لە ساڵانی دوایی بەدوای هێرشی گروپی داعش لە ساڵی ۲۰۱۴ بۆ سەر خەڵکی ئەو بەشە لە کوردستان جارێکی تر کوردان جینۆساید و ئەنفاڵ کران، ئەو رێکخراوە ناودەوڵەتییە ڕایگەیاند کە هێشتا ۲۰۰ گۆڕی بە کۆمەڵ لەو ناوانە هەیە کە تەرمی زیاتر لە ۱۲ هەزار کەس لە خۆ دەگرێ.
ئەو ژێنۆساید کردنەی کوردان لە کاتێک دا کە لە چەند دەورەی زەمانی جیاواز و بە پلانی حکومەت کوردستانیان لە باشووری کوردستان ئەنفال کراون، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی جیهان هیچ دژکردەوەیەکی ئەوتۆیان لە خۆیان نیشان نەداوە و هێشتاش کۆمەڵکوژی کوردان یان بەفەرمیی نەناسیوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان


