ێش گرتن لە سەردانی حاکم شەرعی پارێزگای سنە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ پارێزگای سیستان و بەلوچستان

ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشی لە سەردان و بەشداریکردنی حەسەن ئەمینی لە رێوڕەسمی تەواو بونی خولی خوێندنی خوێندکارانی دارالعلومی زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان گرتووە.

بە پێی راپۆرتەکە: ئیدارەی ئیتلاعات بە بانگهێشت کردنی حەسەن ئەمینی حاکم شەرعی خەڵکیی پارێزگای سنە و لە کەسایەتییە سیاسی و ئایینیەکانی ئەهلی سوننە، پێی راگەیاندووە لە رێورەسمی سەحیحی بوخاری لە زاهیدان، بەناوی گردبونەوەی دەرچوونی خوێندکارانی ئەهلی سووننەی دارالعلومی مەکی لە ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلوچستان بەشداری نەکات. نوسینگەی حاکم شەرعی پارێزگای سنە بە بڵاو کردنەوەی نوسراوەیەک ئەم هەواڵەی پشت راست کردوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان