چالاکێکی ئایینی خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی کرا

KMMK

پێنج‌شەممە ۲‌ی ڕەشەمە‌ی ۱۳۹۷ هەتاوی چالاکوانێکی ئایینی خەڵکی شاری سنە بە ناوی هاشم حسێن‌پەناهی بۆ ڕۆژی شەممە ۱۱‌ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ هەتاوی بانگهێشتی لقی یەکی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە هاشم حسێن‌پەناهی بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی نزامی کۆماری ئیسلامی پێشتریش لە لایەن لقی دووی دادسەرای گشتی و ئینقلاب بانگهێشت و لێکۆڵینەوەی دەگەڵ کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان