KMMK:
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پارەیەکی زۆر بە هۆی کەڵکینابەجێ لە پرۆژەی چاککردنەوەی ماڵەڕوخاوە بوومەلەرزە بەرکەوتووەکانی ئیلام و کرماشان چۆتە گیرفانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە.
بە هۆی بوومەلەرزەی ساڵی ۱۳۹۶ هەتاوی لە دەورووبەروو ناوەوەی کرماشان زیاتر لە ۶۰۰ کەس گیانیان لە دەستدا و نیزیکی دەهەزار کەسیش بێماڵ و حاڵ مانەوە و لە شاری سەرپێڵزەهاو ۹۰% ماڵە ئاوەدانەکان رووخان.
هەروەها لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا ، بە پێی ئەو ئامارانەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ئەو چەند بوومەلەرزەیەی کە بەدوای یەکدا هاتبوون بڵاوی کردۆتەوە لە شارەکانی کرماشان و ئیلام زیاتر لە ۲۲۰ هەزار ماڵیئاوەدان خەساریان بەرکەوتووە یان ڕووخاون، هەر بەوبۆنەیەوە ۷۰۰ میلیارد تمەن وام و ۲٨۰ میلیارد تمەنیش ئالیکاری بێ دانەوە تەرخانکرا بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکان ، کە تا ئێستا دوو بەرابەر زیادی کردووە.
بەپێی هەر ئەو ئامارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بوومەلەرزەی ۲۱ خەزەڵوەری۱۳۹۶ هـ. نیزیکی ۱۰۰۰۰ میلیارد تمەن خەرجی تێ چووە کە دەگەڵ ئەو پارەیەی لە لایان خەڵکی ئالیکارەوە هاتووە ، دەورووبەری ۲۶۵ میلیارد بووە ؛کە نیزیکی ۶۷ میلیارد تمەن پارەی دەستی خراوەتە حیسانی مانگی سوور و ۲۲ میلیارد تمەنیش خراوەتە حیسابی هێندێک کەسی ناسراو،
لەو ۲۲ میلیارد تمەن پارەیە ۹۷٪ ی دراوە بە عەلی دایی ، سادق زیباکەلام و نەرگس کەڕباسی و بڕیار وابوو کە دادستانی بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی خەرج کردنی بکا.
بەڵام دوای تێپەڕبوونی ۲ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە بە ووتەی پارێزگاری کرماشان تەنیا ۲۴ هەزار ماڵیئاوەدان لە ئاوایەکان چاککراونەوەو نوێکارییان لە سەر کراوە و ۱۱ هەزار ماڵیئاوەدانیش هەرئێستا خەریکە سازدەکرێ و ئەوی تر هەرچی ماڵی وێران بوو کە ئەژماری دەگاتە زیاتر لە ۱۹۰ هەزار خانووی ئاوەدان یا هەروا دەستیان لێ بەردراوە یا خاوەنەکانیان بۆ شوێنەکانی تر کۆچیان کردووە یا هێندێکی لە لایان خەڵکی خۆبەخش چاککراوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan


