برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لەڕێی تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران
kmmk:
سەرلەبەیانی ئەوڕۆ ۲۲ی ڕەزبەری ۹۷ی هەتاوی لە گەورەدێی بریاجی سەربە شاری سەردەشت هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گرووپێک کۆڵبەریان دایە بەر دەسڕێژ و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بەناونیشانی “ڕەسووڵ سێڕاجی” پشتی بەگرانی بریندار بوو.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم تەقە لێکردنە بەبێ ئاگادار کردنەوە وهۆشداری بووە و ناوبراو بەهۆی گرانی برینەکەی نێردراوە بۆ نەخۆشخانەی ورمێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


