تورکیا هاوکات لەگەڵ سوتاندنی دارستانەکانی دەرسیم، قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند

KMMK:دەوڵەتی تورکیا کە ماوەیەکە ناوبەناو دارستانەکانی دەرسیم بۆردوومان دەکات و بەهۆیەوە ڕووبەڕێکی زۆر لە دارستانەکان دەسووتێن، بۆ ڕێگریکردن لە ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر سووتانی ئەو دارستانانە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان، قەدەغەی هاتووچۆی لە دەرسیم ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پارێزگاری تورکیا لە باژێری دەرسیمی باکووری کوردستان، لە سەر 31 بە شارۆچکەکانی دەڤەری پولور، پیلەموری، خۆزاد و قسڵەی سەربە دەرسیم لە 1 ی ئەیلولەوە بۆ 15 ی ئەیلول قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی دەرسیم ناڕەزایی زۆری لێکەوتووەتەوە، دەوڵەتی تورکیا نەک ئەو ناڕەزاییانە سەرکوت دەکات، بەڵکو بە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ ڕێگری دەکات لەوەی هاوڵاتیانی خۆبەخش خۆیان بگەیەننە شوێنی ئاگرەکان و کۆنتڕۆڵیان بکەن.
ئەمڕۆش هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، بانگەوازیی کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی دەرسیم و پیشاندانی هەڵوێست لەدژی ئەو تاوانە دژە مرۆییەدا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان