رفاندن و بێ سەر و شوێن کردنی خەڵکی عەفرین لە لایەن تورکیایەوە

KMMK: سوپای تورکیا و گروپە تیرۆریستیەکانی سەر بەو حکومەتە، ١٦ کەسی دیکەیان لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بۆ شوێنێکی نادیار ڕفاندووە، کە یەکێکیان ژن-ە، هەروەها ڕێگریش لە دانیشتووانی گوندی کۆتانا دەکەن، کە بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.
بەگوێرەی ئاژانسی هاوارنیوز-ی ڕۆژئاوای کوردستان، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە گوندی قۆرتا-ی سەر بە شارۆچکەی بلبلێ، ١٦ کەسیان ڕفاندووە، کە یەکێکیان ژن-ە.
جێی ئاماژەیە کە سوپای تورکیا و گرووپە تێروریستەکانی گرێدراوی ئەو وڵاتە، ڕێگانادەن خواردن و خواردنەوە بگەیەندرێتە گوندی قۆرتا، لەگەڵ ئەوەشدا گوندنشیانی گوندەکە ئەشکەنجە دەدەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان