ک م م ک: هوشەنگ ڕەزایی، خەڵکی شاری نەهاوەند لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،۲۹ی جۆزەردانی ۱۳۸۹ لەشاری تاران لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و گوزایەوە بۆ بەندی ۲۰۹ی زیندانی ئێڤین . پاش ۱۸مانگ لێکۆڵینەوە وئەشکەنجە لە بەندی ۲۰۹ لە مانگی گوڵانی ۱۳۹۱ گوازرایەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شار.
ناوبراو لەلقی ۲۸ی دادگای شۆڕش بەسەرۆکایەتی “دادوەر مقیسە”بەتۆمەتی “محاربە لەڕێی یەکێک لەحیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی (کۆمەڵە) بەئێعدام مەحکووم کرا،ئەم حوکمە بەشێوەی زارەکی “لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج” پێی ڕاگەیەندرا. لەقۆناغەکانی پێداچوونەوە ودادگایی کردندا لەهەبوونی پارێزەر بێبەری کرا وئەوحوکمە بەپێی ئەو تۆمەتانەی کە هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ دادوەری دۆسیەکەی نووسرابوو ،دیاری کراوە.پاش نێزیک بە ساڵ ونیوێک زیندانی لەبەندەکانی ۲۰۹و ۳۵۰ی زیندانی ئێڤین گوازرایەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج.
دیوانی باڵای ووڵاتی ئێران بۆ داوای پێداچوونەەی هوشەنگ ڕەزایی تائێستە وڵامینەداوەتەوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لەساڵەکانی ڕابردوو لەهەبوونی چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو وهەبوونی پارێزەر بێبەری بووە وباوک ودایکی ئەم زیندانییە بەهۆی پیری وژیانیان لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،توانای چوون بۆ چاوپێکەونی حەوتانە نین.
بەرپرسانی ئەمنییەتی بە نانەەی دۆسیە و پێوەلکانی تۆمەتگەلی ئەمنییەتی درۆین بەناوباو، لەژێر گوشار وئەسکەنجەی زۆری جەستەیی وڕۆحی وایان لێکردووە دان بەو تاوانانەدا بنێت.
“هوشەنگ ڕەزایی” دەم وددانی کێشەی هەیە ،بەڵام بەرپرسانی بێهداری لە “زیندانی ئێڤین” پاش تێپەڕینی چەندد ساڵ لە دەسبەسەری ناوبراو ،خۆیان لەچارەسەری پزیشکی ئەم زیندانییە سیاسییە بواردووە.
بەپێی حەشیمەتی ئێران ، ئەم وڵاتە پێگەی یەکەمی ئێعدامی هاوڵاتیانی خۆی هەیە لەئاستی جیهاندا. ئێعدام لەئێران لەیاسادا چەسپاوە.
ئەو تاوانانەی کەلەیاسادا ئێعدامیان بۆ لەبەرچاوگیراوە برینین لە کوشتن، دەسدرێژی، ئازاری جنسی مناڵان، هاوڕەگەز خوازی، (مساحقە) لەئەگەری دووپات بوونەوە، قاچاخی مادەی هۆشبەر، دزی چەکدارانە، مرۆڤ ڕفاندن وت اوانی شەڕ لەگەڵ خودا و گەندەڵی سەر زەوی(ئەو تۆمەتەی کەبەگشتی لەتاوان بارانی سیاسی خۆدەبینێتەوە).
بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان : لەساڵی ۲۰۱۷ی زاینی ٤٤۶ کەس لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێعدام کراون؛ کەنێزیکەی۲۰ لەسەت لە ئێعدام کراوان واتە ۸۶ کەس لەوان لەهاوڵاتیانی کورد پێک هاتوون.
۳۱کەس لە ئێعدام کراوان لەلایەن کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە لەپێش چاوی گشتی هەڵواسراون، کە ۹کەس لەم چەشنەلە ئێعدام، لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بووە؛ واتە نێزیک بە ۳۰ لەسەت لەو ئێعدامانەی کەلەپێش چاوی گشتی جێبەجێ کراون لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.
لەساڵی ۲۰۱۶ ڕێژەی ٤٤کەس بەتۆمەتی محاربە وگەندەڵی سەر زەوی لەئێران ئێعدام کراون؛ کە ۳۰ کەس لەوان بە تاوانی سیاسی و ئەمنییەتی بوون، ئێعدام کراون لەم ڕێژەیە ۲۷ کەسیان لەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک هاتوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــتان


