تەقینەوەیەک لە دوزخورماتوو ڕوویدا/ ٢١ کەس کوژران و ٩٠ی دیکەش برینداربوون

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان٬ ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲۱-۱۱-۲۰۱۷ تەقینەوەکە لەناو عەلوەی خورماتوودا بووە لە گەڕەکی عەسکەری.بەپێی ئامارەکان لە نەخۆشخانەی خورماتووەوە، تا ئێستا ٢١ کەس کوژراون و زیاتر لە ٩٠دیکەش برینداربوون.

ئاماژەش بەوەکراوە تەقینەوەکە بەهێز بووە و لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوە ئەنجامدراوە، شوێنەکەی قەرەباڵغی بووە بۆیە ئەو ژمارە بەرکەوتووەی لێکەوتووەتەوە.

ئەمەیەکەم تەقینەوەیە لەدوای هێرشی هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی بۆ سەر دوزخورماتوو و ناوچە کێشەلەسەرەکانی دیکە لە ڕۆژی ١٦ی مانگی ڕابردووەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.