بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پێی بڵاوکراوەی ناوەندی دەرمان و تەندروستی شاری گێڵانغەرب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ئاوی بۆری ماڵان بە پێی لێڵی لە ڕادەبەر بۆ خواردنەوە نابێت .
بەڵام بە پێی ڕگەیاندراوەکە ئاوی ئەو شارە دەکرێت بۆ پێداویستیگەلی دیکە کەڵکی لێوەربگیرێت .
ئەمە لە حاڵێکدا کە تا ئێستا سەرەڕای گەوری شاری “گێڵان غەرب” و هەبوونی دەیان هەزار مرۆڤ کە لەو شارەدا دەژین هیچ سەرچاوەیەکیتریان بۆ دابین نەکراوە کە بتوانن لە ڕێگایەکی دیکەوە ئاوی خواردنەوەی خۆیا دابین بکەن و دامودەزگای تایبەت بەم کێشەیە هیچ جۆرە یارمەتیەکی بۆ خەڵکی ئەو شارە دابین نەکردوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان