بەپێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ۲۷ خەزەڵوەری ۱۳۹۶ی هەتاوی لاوێکی کورد کە تاوانی کوشتنی ئەنجام دابو، بە ئامادە بونی ئەندامای بنەماڵەی کوژراوەکە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام لە سێدارە درا.
عەلی رەزا سادقی کە ئەمرۆ لە سێدارەدرا لە ساڵی ۱۳۹۴دا لە گۆرەپانی ئیمامی شاری ئیلام لە ئەنجامی تێکهەڵچونێکدا بێهروز بەکروی بە زەبری چەقو ئەکوژێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان