بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤیکوردستان: ڕۆژی سێشەممە ۲۳ی خەزەڵوەری ئەمساڵ ،کچێکی سێزدە ساڵان لەڕێی خۆهەڵواسینەوە، لە شاری سەردەشت دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی راپۆرتەکە: ئەم مێرمنداڵە سەردەشتیە، ناوی”تانیا ابراهیمی “ە و کچی “فتاح” خەڵکی گوندی “دۆڵەبێ” و دانیشتوی شاری سەردەشت بووە.
تانیا ابراهیمی بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی داوەتە خۆکوژی، هەروەها دایکی ئەم کچە ۱۳ ساڵانە ،ماوەیەک پێشتر هەر بەو هۆیەوە دەستی دابووە خۆ کوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوبوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


