بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ۶ زیندانی ئاینزای سوننە لەزیندانی دیزەڵ ئاوای کرماشان کەماوەیەک پێشتر دوابەدوای گواستنەوەیان بۆ بەندی نەخۆشخانی چڵک ۆکێم (عفونی) دەستیاندابوویە مانگرتن لەخواردن سەرلەنوێ لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە هەڕەشەی هەمان هەڵسووکەوتی پێشوویان لێکرایەوە. ئەم زیندانیانە دەڵێن جێبەجێ کردنی ئوسلووبە ئاینزاییەکان لەلایەن ئەوانەوە لەزیندان بووە بەهۆی دژکردەوەی بەرپرسان وزێدەکردنی گوشار لەسەریان.
ئومێد خاکی، ئەحمەد سادقی، محەممەد بازانی، یووسف مورادی، عەبدوڵا (کاکەبرا) وەیسی وتەیموور میرزایی ناونیشانی ئەمزیندانیانەیە.
مانگرتن لەخواردنی ئەم زیندانیانە بەهۆی گواستنەوەیان بۆ بەشی نەخۆشییەکانیچڵک وکێم (عفونی)، بوو بەهۆی دژکردەوەی بەرپرسانی زیندان. لەم ڕۆژانەی دوایدا بەرپرسانی زیندان لە هەیئەتی لێپرسەرولێکۆڵەوەرانی دۆسیەکان سەرلەنوێ هەڵیان کوتایەوە سەریان وئەوانەی کەلەدەرەوەی بەندی نەخۆشانی چڵک وکێم بوون هەڕەشەیان لێکرا وتاقمێکی دیکە کەهەنووکە لەو بەندانەدان هەڕەشەی ئاستەنگی زێدەتریان لێکرا.”
تاقمێک لەم زیندانیانه مانگەکانی کۆتایی زیندانیان تێدەپەڕێنن بەوحاڵەشەوە پێیان کوتوون لە لێبوردن وپشوو بەهۆی ئەوەی لەتاران هاتۆتە ئاراوە هیچ چەشنە دەسپێشخەرییەک نایەتە ئاراوە.
ئەم زیندانیانە بەزۆری لەدۆسیەگەلی لێک جیاواز بەهۆی چالاکی پڕوپاگەندەیی ــ ئایینی دەسبەسەر کراون وبەتۆمەتگەلی جۆراوجۆر بە زیندانی کردنگەلێکی زەمەن بۆداڕێژراو مەحکووم کراون.
ئومێدخاکی لەلقی ۲ ی دادگای شۆڕشی ئێران لە کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ٤ساڵ حوکمی بەسەردا سەپێنراوە.
تەیموور میرزایی کوڕی مەحموود لەلقی ۲ ی دادگای شۆڕشی تاران محاکمە کرا و ۳۱ مانگ زیندانی بۆ بڕدرایەوە.
عەبدوڵا وەیسی (کاکە برای سلێمانی) کوڕی مستەفا، خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن دادگای شۆڕشەوە ۲۴ مانگ زیندانی بۆ دیاری کرا.
یووسف مورادی لەلایەن لقی ۲ ی دادگای شۆڕشی ئێرانەوە لەشاری کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ئەحمەد سادقی لەلایەن لقی ۲ ی دادگای شۆڕشی ئێرانەوە لەکرماشان ۱۵ ساڵ حوکمی تەعزیری بۆ دیاری کرا.
محەممەد بازانی تاوانبار بە هۆی تووشبوون بە کوشتن، ناوبراو بەهۆی گراوی ئایینی گوازرایەوە بۆ بەندی نەخۆشانی چڵک وکێم وگوشاری زۆری لەسەرە. ئەم زیندانییە خڵکی جوانڕۆیە وماوەی ۱۰ ساڵە لەزینداندایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان