۸۰۰ئامبوڵانس بۆ زیارەتچوانی چلە(اربعین) و۱۰۰ئامبۆڵانسیش بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان

۸۰۰ئامبوڵانس بۆ زیارەتچوانی چلە(اربعین) و۱۰۰ئامبۆڵانسیش بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:

بەکوتەی بەرپرسی ئورژانسی کرماشان دوکتۆر سائیب مودەڕسی ؛ باسی لەناردنی۱۰۰ ئۆتۆمبێلی ئامبۆڵانس کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە کە٤۰ئامبۆڵانس لەپارێزگاکانی دیکەوە ڕەوانە کراوە، بەگشتی ۱۰۰ ئامبۆڵانس نێردراوە، ناوبراو کەمبوونی ئامبۆڵانسی لەم ناوچانە بەرپەرچ داوەتەوە کەوێدەچێ بەهۆی بەربڵاوی وقورسی بوومەلەرزەکە ئەم بابەتە دوور لەڕاستی بێت،ئەمە لەکاتێکدایە بۆ زیارەتچوانی چلە ۸۰۰ ئامبۆڵانس تەرخان کرابوو.
لەهەواڵێکی دیکەدا لەناوچە بوولەرزە لێدراوەکان سەراب زەهاو سەربە سەرپێڵ زەهاو، بۆخۆیان دەستیان داوەتە چنینی خێوەت.

جێگەی باسە لەم بوولەرزەیەدا ۱۷۰۰۰ یەکەی نیشتەجێ بوون ڕووخاوە و٤۳۲ کوژراو و ۹۳٤۵ بریندار و۱۰۰۰ خەسار پێگەیشتوو خەوێنراو ڕاگەیەندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان