بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ «سەلاحەدین ڕەنجبەر» بەڕێوەبەری کەناڵێکی تێلگرامی «ورمێ دەنگ» لەلایەن هێزە ئێتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هۆکاری دەسبەسەری ناوبراویان گرێداوە بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانەی کە خەڵکیان دژبە دامەزراوەگەلی حکوومی هان داوە وپولیسی «فەتا»، سەلاحەدین ڕەنجبەری بە «جاڕ دان وبڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە ومۆڵەتەکان وپرسیە نهێنییە حکوومی و گشتییەکان» تاوانبار کردووە.
جێگەی باسە کەئەم کەناڵە تێلگرامیە لە (سامانە)ی وەزارەتی کەلتوور و ڕێنوێنی ئیسلامی تاپۆ کرابوو وئیزنی بڵاوکردنەوەی هەواڵە سیاسی، کەلتووری وکۆمەڵایەتییەکانی پێدرابوو.
تائەم چرکەساتەی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لەشوێنی دەسبەسەری وڕاگیران ودۆخی تەندرووستی ناوبراو هیچ چەشنە زانیارییەک لەبەردەست نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان