گەڕاندنەوەی دوبارەی مەحمود ساڵحی بۆ بەندیخانە

بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمرۆ شەمە ۲۰ خەزەڵوەر مەحمود ساڵحی چالاکی کرێکاری لە نەخۆشخانەوە رەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز کرا.

۱۲ خەزەڵوەر دوابەدوای خراپ بونی باری تەندروستی ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە ناوبراویان رەوانەی نەخۆشخانەی خومەینی شاری سەقز کرد.

مەحمود ساڵەحی چالاکی کرێکاری کە توشی  نەخۆشی دڵ و  گورچیلە زەختی خوێن بووە بەهۆی نالەباری دۆخی بەندیخانەی سەقز و سەرمای زۆر  باری تەندروستی ناوبراو تێک چو و بەناچار رەوانەی نەخۆشخانەی ناوەندی شاری سەقزکرا و لە بەشی دڵی ئەم نەخۆشخانەیەدا لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بو.

ئەم چالاکە کرێکارییە لە بەڕواری ۱۲ خەزەڵوەری ئەمساڵدا لە کاتی گەرانەوەی لە بەشی دیالیزی نەخۆشخانەی سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەس بەسەردەکرێت و بۆ تێپەرکردنی یەک ساڵ زیندانەکەی کە لەلایەن دادگای شۆرشی ئیرانەوە بەسەریدا سەپێندراوە رەوانەی زیندانی ناوەندی شاری سەقز کرا.

لەم ماوەدا لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای لە کاربەدەستانی ئیران کردبو کەلە زوترین کاتدا  بەبێ مەرج مەحمود ساڵحی ئازاد بکەن.

سکرتێری گشتی کونفدراسیۆنی نێونەتەوەیی یەکیەتییەکرێکارییەکان شارۆن بارۆ لە نوسراوێکدا رخنەی توندی ئاراستەی عەلی خامنەای رێبەری دینی ئێران کردبو  و داوی لێ کردووە کە زەخت و گوشار بۆ سەر سەندیکا کرێکارییەکان و چالاکانی کرێکاری لاببرێت و داوای ئازادی مەحمود ساڵحی کردبو.

دوابەدوای دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە کرێکارییە کوردە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوای لە دەزگای دادوەری ئێران کردووە بە هۆی ئەوەی کە مەحمود ساڵحی توشی چەندین نەخۆشی گران بووە و ناتوانێت لە بەندیخانەبمێنێتەوە بە بێ مەرج ئەم چالاکەکرێکارییە ئازاد بکەن.

كۆمە ڵە ی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: