بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئالیکاری کۆمپانیای نۆژەن کردنەوەی زبڵی شاری کرماشان رایگەیاندووە؛ کە دەبێت مەخزەن و سەتڵە گەورەکانی کۆکردنەوەی زبڵی شاری لە قەراخی شەقامەکان کۆ بکرێنەوە بۆ ئەوەی کە زبڵ پشکنەکان نەتوانن دەستیان بگاتە زبڵەکان.
بە پێی ژمێریاری فەرمی کۆمپانیای نۆژەن کردنەوەی زبڵ رێژەی زبڵ پشکنەکانی سەر شەقامی شار زۆرتر لە هەزار کەس راگەیاندووە کە ئەم رێژەیە رۆژانە ۳۰ ملیۆن تمەن لە فرۆشتنی زبڵ دەستکەوتیان هەیە.
جێگای ئاماژەیە کە کۆمپانیای نۆژەنی زبڵ لەکرماشان کۆمپانیایەکی شەخسیە و زبڵ گەڕەکان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر کارو باری خۆی دەزانێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بێکاری و نەبونی هەلی پیشەیی ژیانی سەدان هەزار کەس لە شارۆمەندانی کرماشانی توشی گرفت گەلێکی بەربڵاو کردوەتەوە و بەرپرسانی کاری هیچ هەوڵێک یاخود پرۆگرامێکیان بۆ باشبونی دۆخی پیشەیی شارۆمەندانیان نیەو هەر رۆژە بە رێژەی بێکاران لەم پارێزگایەدا زیاد دەبێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان