بەپێی راپورتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: شەوی چوارشەممە ۱٦ی خەزەڵوەر، سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە رووبەرووی لێدان و سوکایەتی بوونەتەوە و قوڵپێچ کراون.
ناسنامەی دەسبەسەرکراوان «موحەممەد خەلیلی کوڕی عەبدوڵمەجید، کەمال حەیدانلوو کوری مهمد، بەهمەن برووکی کۆڕی عەتا» ڕاگەیاندراوە.
بە وتەی شایەدحاڵان؛ ئەم شارۆمەندانە بە تۆمەتی هاوکاری پارتە کوردیەکان، هاوکات لە گەڵ لێدان وبێ رێزی کردن لە بەر چاوی بنەماڵەکەیاندا قۆڵپێچ کراون و هەتاکوو ئێستە لە چارەنوسیان هیچ ئاگاداریێک لەبەر دەست نیە.
لە لایەن سەرچاوە ناوچەیەکان ڕاگەیاندراوە؛ شەوی چوارشەممە، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی لە شاری چاڵدران بە ماتۆڕ و ترۆمبیلی رەنگ رەشەوە بە ناو شاری چاڵدراندا تا درنگانی شەو لەگەڕاندا بوون و باردۆخی شار ئەمنی بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان