بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ۲۲ی خهزهڵوهر، رۆژنامەنووسی کورد به ناوی کازم ئیمانزادە «کاظم ایمان زاده » لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان دادگای دەکرێت.
ناوبراو بەرپرس و بەرێوەبەری سایتی هەواڵنێری و لێکۆڵینەوەی هیوا نیوزە، ئەو رۆژنامەنووسە کوردە بە تۆمەتگەلێکی وەک بڵاو کردنەوەی شتی ناراست و رەش کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، سوکایەتی کردن بە نەتەوەکان و ئایین ، سوکایەتی کردن بە پیرۆزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، دادگای دەکرێت .
بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی فەرھەنگی ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانیدا باسی ئەو بابەتەی کردوە و وتوویەتی لە رۆژی دیاریکراو دا ناو براو دادگای دەکرێت.
کۆماری ئیسلامیی ئێران گرتوخانەیێکی گەورەی رۆژنامەنووسانە کە تەنیا هۆکاری گرتن و زیندانی كردنیان دەگەرێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی راستییەکان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان