فڕێ دانی سێ کۆرپەلەی ساوا لە شاری بۆکان

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ شەوی چوار شەممە ۱۶ی خەزەڵوەر سێ کۆرپەلەی ساوا کە سیانە دەبن لە کۆڵانەکانی شاری بۆکان دەدۆزێنەوە و دەیانگەیەننە نەخۆشخانەی ئەو شارە.

ئەم هەواڵە لە لایەن بەرپرسانی نەخۆشخانەی شاری بۆکانەوە پشت راست کراوەتە و رایان گەیاندووە کە ئەو سێ کۆرپەیە لە نەخۆشخانە دەمێننەوە تاکو مەحکەمە بڕیاریان لە سەر بدات.

هۆکاری فڕێ دانی ئەو سێ کۆرپەیە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی بنەماڵەیی دایک و باوکی منداڵەکان و باوکی منداڵەکان کە لە هاوژینی دوهەمی خۆی دەبێتە خاوەن سێ منداڵ بە هۆی کێشەی عایلەییەوە منداڵانی خۆی فڕێ دەدات و سەرەڕای باشبونی باری دارایی رایگەیاندووە کە نایهەوێت سەرپەرشتی ئەو منداڵانە لە ئەستۆ بگرێت.

فڕێ دانی منداڵان لە کۆڵان هاوشێوەی ئازاری منداڵانەو بە بەزاندنی یاسا ئەژمار دەکرێت و دەبێت بە پێی یاسا هەڵسوکەوت بکرێت لە گەڵ بەر پرسانی ئەو منداڵانەدا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: