بەپێی هەواڵی گەییشتو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمرۆ پۆلیسی تورکیا لە بەردەوامی گرتنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی، ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیەیان لە شاری ئانکارای پایتەختی تورکیا قۆڵ بەست کرد و بۆ جێگایێکی نادیار گوازراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی رێکخراوە مرۆییەکان رو لە زیاد بونە و هەر لەم چوار چێوەدا هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵ و شوێنی کاری پارێزەرەکان لە ئیزمیر و شەش پارێزەریان دەستگیر کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان