بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دادگای شۆڕشی ئێران دوو زیندانی سیاسی کوردی بە سێدارە سزادا، ئەوە لەکاتێک دایە کە ئەو حوکمە جارێک هەڵوەشابۆوە.
دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ورمێ سزای سێدارەی بەسەر دوو زیندانی سیاسیی کورد بەناوەکانی دیاکۆ ڕەسولزادە و سابیر شێخ عەبدوڵا دا سەپاند.
دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ورمێ رۆژهەلاتی کوردستان ئەو دوو زیندانییەی بە دژایەتییکردنی خودا لە ڕێگای چەک هەڵگرتن و ئەندامبوونی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمەتبارکردووە و هەر بەو تۆمەتەش سزای سێدارەی بە سەردا سەپاندوون.
بەپێی هەواڵی ناوەندی رۆژنیوز، دیاکۆ ڕەسوڵزادە و سابیر شێخ عەبدوڵا لەگەڵ کەسێکی دیکە بەناوی حەسەن عوسمانی لە ساڵی ٢٠١٥دا لە شاری مەهابادی سەربە پارێزگای ورمێ دەستگریکرابوون و پاش دوو ڕۆژ سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.
پاش ماوەیەک سزای سێدارەی حەسەن عوسمانی هەڵوەشابووەوە و دۆسییەی ئەو دووانەی دیکەش بۆ پێداچوونەوە نێردرابوو بۆ دادگای ورمێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان