بێ بەش بونی هاوڵاتییان لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە شارەکانی رۆژهەڵات.
بە دەسپێکی وەرزی سەرما و باران بارین لە رۆژهەڵاتی کوردستان کێشەوگرفتی هاوڵاتییان رو لە زۆر بونە.
کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستان: دابین کردنی خزمەتگوزارییەسەرەکییەکانی هاوڵاتییان وەک ئاوی خواردنەوە و رێگاوبان و هتد لە سەرەتایی ترین مافی هاوڵاتییانە کە لە شارە کوردە کانی رۆژهەڵات بوەتە حەسرەتێکی لەمێژینە، بە دەربازبونی زیاتر لە 40ساڵ لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی شار و لادێکانی رۆژهەڵات بێ بەشن لە خزمەتگوزاری و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان، و هەر دەم کاربەدەستان بە دانی بەڵێنی درۆ هەوڵ ئەدەن دەنگی نارازی خەڵک کپ بکەن،
دانیشتوانی گەرەکەکانی موسک و بە پەیوەندی کردن وناردنی وێنەی کۆڵانەکانیان لەوەرزی سەرما بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە نەبونی خزمەتگوزاری و خراپی رێگاوبانی کۆڵنەکانیان گوزارش ئەکەن،
یەکێک لە هاوڵاتییان کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات وتی :بەدەسپێکی وەرزی بارین رەوشی ژیان لە گەڕەکە هەژارنشینەکاندا زۆر خراپ دەبێت بە جۆرێک کە هەمو کوچەو کۆڵانەکانمان ئەبێت بە قوڕ و هاتوچوکردن بۆ ژن و منداڵەکانمان زۆر زەحمەت ئەبێت،
ناوبراو وتیشی کە دەیان جار دانیشتوانی ئەم گەرەکانە سەردانی شارەوانی و شۆرای شارمان کردووە و داوامان کردووە کە رێگاکانمان بۆ قیر بکەن و برپرسانی شارەوانی زۆر راشکاوانە وتویانە بوجە نییە و ناتوانین کارێک بکەین و وتویانە کە ئەتوانن خۆتان پارە کۆبکەنەوە تا ئێمە کۆڵانەکانتان بۆ قیر بکەین.
جێگای ئاماژەیە کە زۆربەی کوچەو کۆڵانی گەرەکەکانی پەراوێزی شارەکانی رۆژهەڵات لە لایەن بەرپرسانەوە پەراوێز خراوون و لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێ بەشن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.
- بریندار بوونی زیندانییەکی سیاسی پێشووتری کورد کەبەهۆی بێکارییەوە ڕووی لە کۆڵبەری کردووە
- پاشەکەوتی مووچەی کرێکاران وفەرمانبەرانی شارەوانی سنە وکەمتەرخەمی بەرپرسان