هەواڵەکان

خامنەیی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن سکرتێری گشتی کۆنفدراسیۆنی نێونەتەوەیی پێکهاتەکانی کرێکاری بەرەو روی رەخنە بوەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ سکرتێری گشتی کۆنفدراسیۆنی پێکهاتەکانی کرێکاری”شارۆن باروو” لە نامەیەکدا، عەلی خامنەیی پێشەوای کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر هەڵسوکەوتی ئەمنیەتی لە دژی پێکهاتەکانی سەربەخۆ و چالاکانی کرێکاری و هەڵسوکەوتی توند لەگەڵیان بەرەو روی رەخنە کردەوە.

ناوبراو سەرەڕای رەخنە گرتن لەو جۆرە هەڵسوکەوتانە دژ بە “مەحمود ساڵەحی” خوازیاری ئازادکردنی ناوبراو لە زوترین کاتدا بووە.

جێگای ئاماژەیە مەحمودی ساڵەحی چالاکی کرێکاری کورد لە شاری سەقز لە هەلومەرجێکدا دەست بەسەر کراوە کە چەندین چۆری نەخۆشین وک، نەخۆشینی دڵ، زەختی خوێن و گورچیلە گەروی گرتووە و لە بەندیخانە بە هۆی نەبونی کەرەستەی تایبەت و فریاکەوتن مەترسی دەبێت لە سەر ژیانی ناوبراو و چەند رۆژ لەوەو پێش بە هۆی ئازاری دڵ و نالەباری تەندروستی لە بەندیخانەوە رادەستی نەخۆشخانە دەکرێت.

لە نامەکەدا شارۆن باروو خوازیاری ئازاد کردنی چالاکانی رێکخراوەکانی کرێکاری وهەڵوەشاندنەوەی قەراری بەندکردن و لابردنی گوشار لە سەر چالاکانی کرێکاری  بووەو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

ناڕەزایی کرێکارانی شارەوانی کوزران

“هەڵەبجە، کۆمەڵکووژ کردنی گەلێک وبێ دەنگی هەموو جیهان”

مردنی گوماناوی هاوڵاتییەک لە جوانڕۆ