چوار بەندکراو لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دران

بە پێی راپورتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱٦ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی، چوار بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لە سێدارە دران.

بەپێی ڕاپورتەکە، ناسنامەی ئەم چوار بەندکراوە بەم شێوەیە ڕاگەیندراوە «حەسەن باشووکی خەڵکی نەغەدە، ئەسغەر رەنجبەر خەڵکی ورمێ، هدایت شێرزادی خەڵکی ورمێ، عەلیرەزا زارعی خەڵکی تاران»

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، دوێنێ بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ بە بنەماڵەی ئەم چوار بەندکراوەیان راگەیاندبوو، سبەی سزای لەسێدارەدانی ئەم زیندانیانە جێبەجێ دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان