بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رۆژنامەنووسانی کەرکوک بەهۆی نەبوونی ژینگەی کارکردن و داکۆکی نەکردن لە مافەکانیان، بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان لەو شارە کوردستانییە کۆچ دەکەن.
سەنتەری میترۆ لەو بارەوە دەنوسێت: دەبێت ئیدارەی پارێزگای کەرکوک و حکومەتی عێراقی چاوێک بە بڕیارەکانیان دژ بە ڕۆژنامەنووسان بخشێننەوە.
دوای ڕووداوه‌کانی ڕۆژی ١٦ی مانگی ڕابردوو و هاتنه‌ناوه‌ی هێزه عێراقیه‌کان بۆ شاری که‌رکوک، بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکوک پلانی کۆچیان به‌ره‌و ئه‌وروپا داناوە.
هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی لەسەر گیانی رۆژنامەنووسان و فشار و توند و تیژیەی کە لەسەربانی بۆتە هۆکاری ئەو کۆچ کردنە.
ئێستا هێزی مه‌زهه‌بی دەستی بەسەر ئەو شارەدا داگرتوە و مەترسیەکانی چەند قات زیاد کردووە. هەر کەس سەر بە بیر، رامان و ناسنامەی نه‌ته‌وه‌یی جیاواز بێت ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ڕەشه و مه‌ترسیی”.
لەکاتی ئێستادا دۆخی ڕۆژنامه‌نووسان زۆر ناجێگیره، که‌سیش نیه داکۆکی له مافه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسان بکات”.
هاوار فارس لەم بارەوە لە دیمانەیەک بۆ رۆژنیوز دەبێژێت: به به‌رچاوی خۆمانه‌وه، ڕۆژانه ده‌ستدرێژیی ده‌کرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، هه‌ر ڕۆژنامەنووسێک بیه‌وێت ڕاستییه‌کان باس بکات، ڕاسته‌وخۆ ژیانی ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکار، بۆ ئه‌وه‌ی باشوری کوردستان به‌جێ بهێڵێت”.
عێراق لە ریزی خراپترین وڵاتان دایە که ڕۆژنامه‌نووسان بتوانین کاری تێدا بکه‌ن، چونکه زۆرترین توندوتیژیی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان تێداکراوە”.
دیاری حاجی محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، بە ڕۆژنیوزی وتوە :”لە کەرکوک قەدەغەی هەندێک کەناڵ کراوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ڕۆژنامەنووس دەرکراوە، بۆیە پێویستە لە ئیدارەی پارێزگای کەرکوک و حکومەتی عێراقی چاوێک بەم بڕیارانەدا بخشێنێتەوە و چاوێک بە شاری کەرکوکدا بگێڕن و بزانن کە چی دەگوزەرێت”.
جێی ئاماژەیە دوایی دەست بەسەر داگرتنی کەرکووک لە لایەن حکومەتی عێراق، بەدەیان پێشێلکاری مافی مرۆڤی لەو شارە رووی داوە و هیچ لایەنێک هەڵوێستی نەبووە لەسەر ئەو پێشێلکاریانە.
کومەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان